Halloween party ideas 2015



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەێنێت "لەپێناوی نەتەوە و گەلەکەمان پێکەوە دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کەرنەڤاڵی بەڵی ئەنجام دەدەین".


ئەمشەو یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەموومان سبەی لەکات و سات و وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەم راستییەش هیچ مشتومڕ و دڵەڕاوکێ و گومانێک هەڵناگرێت".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند  "سبەینێ رۆژی دوشەممە  ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧  ڕیفراندۆمی باشووری کوردستانە، بۆئەوە ناچین فڵان کاندید و فیسار حیزب سەربخەین یان بیگۆڕین، یان رێژەی کورسییەکانی لایەنێک لەنێو پرۆسەی سیاسییدا زیاد یان کەمبکەینەوە، بەڵکو بۆئەوە دەچین وەڵامی پرسیارێکی کورت لە رواڵەت مەزن بە ناوەڕۆک بدەینەوە، کە ئایا ئێمە پاڵپشتی دەوڵەتی کوردستان لەسەر خاکی مێژووی باب و پایرانمان دەکەین یان نا ؟".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە "وەڵامی ئەو پرسیارانە لە دەرەوەی بازنەی کەڵک و قازانی حیزب و بنەماڵەکان و بەرژەوەندی بەرتەسکی هێزە سیاسییەکانە، چونکە سەرکردەکان دێن و دەڕۆن، حیزبەکان هەڵدەکشێن و دادەکشێن، هاوکێشە سیاسییەکان زووزوو دەگۆڕێن و باڵانسی هێز هەردەمەی بەجۆرێک لاسەنگ دەبێت، بەڵام نیشتمان و وڵات رێژەی نەگۆڕە و قابیلی گۆڕانکاری و دابەشبوون و سازش و ملکەچ بوون بۆ بەرژەوەندی بەرتەسک نییە".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وتووە "دوا لە خەڵک دەکەم لە رۆژی گشتپرسی باشووری کوردستان دەنگ بۆ کەس نەدەن و دەست بە توڕەیی و گلەیی و سەرنجەکانتانەوە بگرن و لەسەریان سووربن، بەڵام نابێت و ناکرێت بەرامبەر ئەنفال، کیمیاباران، خەم و ژانی کوردانی فەیلی و بارزانی، کارەساتی کوردانی ئێزدی، خوێنی دەیان و سەتان شەهیدی ئەم گەلە دوودڵ یان خەم سارد بین".

تاڵەبانی وتوشیەتی "دەنگدانی ئێمە لە رۆژی 25ـی ئەیلوول مانای راگەیاندنی کتوپڕی سەربەخۆیی نییە، بەڵکو بۆ خستنەڕوو و ئاشکراکردنی داواکاری خواستی نەتەوەی خۆمانە، کە هەموو جیهان چاوی لەسەریەتی".

جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەشی وتووە "گفتوگۆیەکی زۆر کرا لەبارەی بەدیل بۆ گشتپرسی، بەڵام کە ئەم بەدیلە پەسند نەکرا با سبەی گەلەکەمان سەرشۆڕ نەکەین و دەنگ بدەین بۆ سەربەخۆیی کوردستان، با سبەی بکەینە کەرنەڤاڵی " بەڵێ" لەسەرانسەری هەرێم و شاری کەرکووکی قودسی کوردستان و خانەقین و شنگالی سەربەرز و تێکڕای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە رۆژی گشتپرسی باشووری کوردستان رۆحی شەهیدەکان ئاسوودە بکرێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە "شەڕی چاکسازیی و سیستم و جۆری حکومڕانی هەڵبگرین بۆ رۆژی دوای گشتپرسی، رۆحی شەهیدەکانمان ئاسوودە بکەین".


فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌غدا دێته‌ ده‌نگ
 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ ڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، دێته‌ ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ناتوانێت له‌هه‌رێم بنیشێته‌وه‌".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24ی ئه‌یلولی 2017، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، حكومه‌تی عیراق داوای له‌ هه‌رێم كرد، سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، به‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانیشه‌وه‌ راده‌ست بكاته‌وه‌.
 له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ ڕاگه‌یاند: لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ به‌غدا، جۆرێكی تری فشاره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رنا له‌رووی كردارییه‌وه‌ فرۆكه‌خانه‌ی ڕاده‌ست ناكرێت.
 وتیشی:" ڕاسته‌ یاسای هێڵی ئاسمانی، یاسایه‌كی عیراقییه‌، به‌ڵام وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ڕاده‌ستده‌كرێته‌وه‌ یان نا، چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكی كرداری نییه‌".
 تاهیر عه‌بدوڵڵا نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ به‌غدا به‌بڕیارێك ده‌توانێت سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ڕابگرێت و وتی:" چونكه‌ ئاسمانی هه‌رێم به‌ده‌ست حكومه‌تی عیراقه‌وه‌یه‌، به‌پێی ویست و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌توانێت بڕیار بدات، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش به‌ر له‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی بنیشێته‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراقی پێویسته‌، ئه‌گه‌رنا ڕێگه‌ به‌هیچ فرۆكه‌یه‌ك نادرێت بنیشێته‌وه‌و ئاسمان داده‌خات".
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیارو هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانیه‌وه‌.


كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ دەنگی "بەڵێ" لە گشتپرسیدا راگەیاند.
دەقی راگەیێندراوەكە
بسم الله الرحمن الرحیم
جەماوەری بەڕێزی كوردستان
لایەنە سیاسییەكان
ئەندام‌و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
بەپێویستی دەزانین لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا بەكورتیی‌و ڕوونیی هەڵوێستی خۆمان لەمەڕ بابەتی ڕیفراندۆم‌و سەربەخۆیی بخەینەڕوو:
یەك
وەك چەندان جارو لەبۆنەی جۆراوجۆردا ڕامان گەیاندوە، جارێكی دیكەش دووپاتی دەكەینەوە كە گەلی كوردستانیش وەك سەرجەم گەلانی دیكەی دنیا مافی ڕەوای خۆیەتی لە وڵاتی خۆیدا خاوەنی ئیرادەو ئیدارەی خۆی بێ‌‌و ئازادو سەربەخۆبێ‌‌و، لەژێر سایەی دەوڵەت‌و قەوارەی سیاسیی خۆیدا بژی.
دوو
ئێمە وەك زەمینە سازییەك بۆ ئەو مەبەستە لە (6/4/2014)دا لەكۆنگرەیەكی  ڕۆژنامەوانییدا پڕۆژەی هەنگاونان بەرەو دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆمان ڕاگەیاند، بەڵام بڕیار بەدەستان، وەڵام‌و بەدەنگەوە هاتنیان نەبوو!
سێ‌ 
سەبارەت بەو گشتپرسییەی كە دەویسترێ‌ سبەینێ‌ (25/9/2017)ز بەڕێوەبچێ‌، ئێمە چەند جارێك لەكۆبوونەوە تایبەتییەكانداو لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنیشەوە بەدەنگێكی زوڵاڵ‌و بەڕاشكاویی بیروڕاو هەڵوێستی خۆمانمان خستۆتە ڕوو: كە لەبەر ئەوەی هیچ زەمینەسازییەكی نێوخۆیی‌و هەرێمیی‌و نێودەوڵەتیی بۆ نەكراوەو، بڕیارێكی حیزبیی لەپشتەوەیە لەجیاتی یاسایەك، یان بڕیارێكی دامەزراوەیی هەمەلایەنە، بۆیە ئێمە مەترسیی جیددییمان هەیە كە سەروبەر نەگرێ‌‌و، بگرە لەسەریشی قەرزدار ببینەوە، كەچی بەداخەوە سەرنج‌و ڕەخنەكانی ئێمەو غەیری ئێمەش لەسەر چۆنیەتی‌و هەل‌و مەرجی تێدا ئەنجامدرانی ئەو پڕۆسەیە "كەلەئەسڵدا پرسێكی گشتیی‌و نیشتیمانییە" وەرنەگیران!
چوار
كەمتەرخەمیی بڕیار بەدەستانی هەرێمیش لە زەمینەسازیی كردنی نێوخۆیی‌و هەرێمیی‌و دەرەكییدا، بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی، هەڵوێستی نەرێنیی زلهێزان‌و دەوڵەتانی دنیاو، زۆربەی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی عێڕاق پاساو ناداتەوە، كە ئامادەنین دان بەو مافە سروشتیی‌و خواڕسكەی گەلی كوردستاندا بێنن.
وەدەبوو زەمینەسازیی تەواو بۆ گشتپرسیی لەناوچە كوردستانییە ناكۆكیی لەسەرەكان كرابایە، كە دیارە نەكراوەو، ترسی هەڵگیرسانی شەڕۆ ئاژاوە هەیە.
پێنج
هەركات گشتپرسییش ئەنجامدرا، ئێمە دەنگمان (بەڵێ‌)یە، چونكە لەهەركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ‌: ئایا دەوڵەتی سەربەخۆت دەوێ‌؟ بێگومان دەڵێ‌: (بەڵێ‌)، بەڵام لێرەشەوە دەڵێین: بەرپرسیار لەبەرانبەر دەرهاویشتەو ئەگەرە مەترسیی لێكراوەكاندا، تەنیا بڕیاردەرانی ئەو پڕۆسەیەن...
¬¬
كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
4/1/1439ك
24/9/2017ز


ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند ئەگەر بڕیاره‌ ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت به‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌ و ره‌خنه‌ی توندیش ده‌گرێ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ ئۆرگان و به‌رپرسه‌كان كه‌ لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ده‌ن.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسانی حزبەكەی كردوە رایگەیاندوە”ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت به‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه”‌.

وتوشیەتی”ئه‌گه‌ر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كان بدرێت ئه‌وا كۆی پرۆسه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی دوابخرێت، واته‌ له‌هیچ شوێنێك ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت”.

لە كۆتاییشدا ئاماژەی بەوەداوە”ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ره‌خنه‌ی توند ده‌گرێ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ ئۆرگان و به‌رپرسه‌كان كه‌ لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ده‌ن”.



وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت

1- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 26/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتی پلان دانان 
- دەزگای مین
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
- دەستەی دەسپاكی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی


2- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 27/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی




3- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 28/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات